May 21, 2020 13:56 Asia/Tehran
  • سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی: فەلەستین ھەروا لە سەرەوەی پرسە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەیی و ئیسلامییەکانە

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: پرسی فەلەستین ھەروا لە سەرەوەی پرس و پەرۆشییە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەیی و ئیسلامییەکانە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودس پێی داگرت: بە دەستپێشخەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ ناودێر کردنی دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ھەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیھانیی قودس، خاڵێکی وەرچەرخانی پرشمگدارو دیاری کەر لە ڕادەی سەرنج و گرینگایەتی دانی ئوممەتی ئیسلامی و ئینجا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەرامبەر بە کێشەی فەلەستین بەدی ھات.

لە بەیاننامەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دا ھاتووە، داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئارمانجی فەلەستین و ڕزگارکرانی قودسی پیرۆز وەک ئامانجێکی ستراتژی بە درێژەایی ژیانی شۆڕشی ئیسلامی، خەونەکانی ڕژێمی زایونی و لایەنگرە چەپەڵەکانی تێک داوە.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ڕاستییە مەیدانییەکان لە بارەی فەلەستین و ڕووداوەکانی وەک پەردەھەڵدانەوە لە سەر ھەنگاوەکانی ھێندێک لە سەرکردە خائینەکانی وڵاتانی ناوچەکە لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ زایونییەکان، وا دەردەخات کە ستراتژیای تەوەرەی خۆڕاگری لە درێژەی پشتگری کردن لە ئینتیفازەی قودس ھەتا کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری، کۆمەڵێک دەستھاتی گرینگی ھەبووە کە دیارە ئامانج و ئەنجامەکەیان لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ڕژێمی زایونی پوچەڵ بوونەوەی گەڵاڵەی «سەودای سەدە»یە.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە پێی دەستپێشخەرییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

ڕۆژی جیھانیی قودس ئەمساڵ ٢٢ی مای ٢٠٢٠ ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٨ی ڕەمەزانی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی.

سەرپەیڤ