ئادار 21, 2017 14:08 Asia/Tehran
  • ٢٧٠کیلۆمیتر تەلدڕو لەسەر سنوری تورکیاو بولغارستان چێ دەکرێ

وەزیری ناوخۆی بولغارستان هەواڵی جێ بەجێ کرانی دواقۆناخەکانی سازکرانی٢٧٠کیلۆمیتر تەلدڕو بەبەرزایی سێ میتر لەسنوری ئەو وڵاتەو تورکیا ڕاگەیاندو وتی: ئەو تەلدڕوە بەزوویی تۆکمە دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، پلامن ئوزونوف رۆژی دووشەمە کاتی سەردان لەسنوورەکانی بولغارستان لەگەڵ تورکیا وتی: ئەو تەلدڕوە بەئامانجی داخستنی سنوورەکان و پێش گرتن بە هاتووچۆی نایاسایی کۆچبەران بۆ ئوروپا لێ دەدرێ.

ناوبراو بەئاماژە بە کەمکرانی سەتا٨٠ی تێپەڕینی کۆچبەرانی نایاسایی لەسنوورەکانی دوو وڵاتی بولغارستان و تورکیا لەیەک ساڵی ڕابردوودا وتی: ئەمساڵ تەنیا ١٧ کەس لەهەوڵدابوون بەشێوەی نایاسایی لەسنورە تەلدڕوەکان تێپەڕن کە قۆڵبەست کران.

سنورەکانی بولغارستان و یونان ڕێگای گرینگ و سەرەکی دەربازبوونی نایاسایی و کۆچبەریی لەتورکیا بەرەو وڵاتانی ئوروپایی دێتە ئەژمار.