نیسان 20, 2017 08:47 Asia/Tehran
  • بەزێندرانی سنووری ئاسمانیی یۆنان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە

وەزارەتی بەرەڤانیی یۆنان شەوی پێنجشەم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنووری ئاسمانیی وڵاتەکەیانن بەزاندووە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ شەش فڕۆکەی جەنگیی تورکیا بە بەزاندنی سنووری ئاسمانیی یۆنان لە سەر ئاسمانیی دوورگەی "سامۆ" و دورگەکانی دەڤەری  لە نزیکی دەریای ئێژە گەشتی ئاسمانیان لێدا.
بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرەڤانیی یۆنان، فڕۆکە جەنگییەکانی یۆنان خێرا بۆ ڕاوەدوونانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری ئاسمانی یۆنان هەستانەوە.
وەزارەتی بەرەڤانی یۆنان بە وشداریدان بە تورکیا ڕاشکاوانە ڕیایگەیاند؛ هێزە چەکدارەکانی یۆنان لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ بەرگری لە یەکپارچەیی خاک  و پاراستنی سنوورە ئاسمانییەکانی ئەم وڵاتە و بە توندی بەرەنگاری هەرچەشنە کردەوەیەکی دنەدەرانەی هێزی سەربازیی تورکیایش دەبنەوە.
شەڕ و کێشە لە نێوان یۆنان و تورکیا کە بەردەوام یەکتری بە بەزاندنی سنووری ئاسمانی خۆیان تۆمەتبار کردووە لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا بە هۆی داوای پەنابەرێتی کردنی ژمارێک لە هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە یۆنان و کێشە و ناکۆکیی نیوان ئاتن و ئانکارا لە سەر خاوەنێتی دوورگە ناکۆکی لە سەرەکان لە دەریای ئێژە دووهێندە بووە.