نیسان 21, 2017 20:02 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو سەربازی تورکیا لە شەڕی دژ بە پەکەکە

سەرچاوە هەواڵییەکان لە تورکیا ، هەواڵی کوژرانی دوو سەبرازی سوپای ئەو وڵاتە لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە پارێزگای شرناخیان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی  ئیرنا، ئەو شەڕ وپێکدادانە رۆژی هەینی لە شاری ئولودەرەی پارێزگای شرناخ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و پاش هێرشی ئەندامانی پەکەکە بۆسەر بنکەی هێزە سەربازییەکان و هێزی ژاندارمێری تورکیا ئەنجامی گرت. لەو تێکهەڵچوونەدا هەروەها دوو کەس لە هێزەکانی سوپای تورکیا بریندار بوون.

دەگوترێ ، سەربازانی برینداری ئەو شەڕەش گوێزراونەتەوە نەخۆشخانەی شرناخ و ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ ڕاوەدوونانی ئەندامانی پەکەکە بەردەوامە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە سەرچاوەکانی سوپای تورکیا ڕایانگەیاند؛ لە تێکهەڵچوونی دوێنێی هێزە سەربازی وئاسایشییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە پارێزگای شرناخ ، بیست و شەش ئەندامی ئەو پارتە کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا ، لە یەک حەوتەی ڕابردوودا و لەشەڕی هێزە حکومەتییەکان لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە لەناوچەی شرناخ، هەکاری، دیاربەکر، باتمان و مێردین، چل وپێنج ئەندامی پەکەکە کوژراون.