چاووش ئوغلو: ژمارێک نوێنەری پەرلەمانی ئاڵمانیا لە پەکەکە داکۆکی دەکەن
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی : ژومارێم نوێنەری پەرلەمانی ئاڵمان داکوکی لە تاقمی پەکەکە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ملییەتی چاپی تورکیا ، مەولوود چاووش ئوغلو ڕۆژی هەینی وتی : ئەم نوێنەرانەی پەرلەمانی ئاڵمان بۆ وەدەرنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تاقمە تیرۆریستییەکان هەوڵ دەدەن .
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی : ئەم نوێنەرانە زۆربەیان ئەندامانی پارتی چەپ خوازن.
چاووش ئوغلو هەروەها لەکاردانەوە بەرامبەر قسەکانی یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئاڵمانیا کەسەبارەت بە سەفەر بۆ تورکیا و سەردان لە بنکەی هێزی ئاڵمانی لەم وڵاتە داوای دەستەبەری ئاسایشی لە دەوڵەتی تورکیا کرد بوو وتی: تورکیا دەوڵەتێکە بە پێی یاسای مافەوانی و ڕێز لە یاسا مافەوانی و نێودەوڵەتییەکان دەگرێت .
چاووش ئوغلو وتی : ئەگەر ئەم نوێنەرەی ئاڵمان لە لایەن وڵاتەکەی بۆ تورکیا بنێردرێت، دەتوانێ سەردانی بنکەی قونیە بکات و دواجار بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.
پێوەندی تورکیا و ئاڵمانیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو بەتایبەت دوای کودەتای ژوئیەی ساڵی ڕابردوو لە تورکیا و کوپرسی ئەم دواییەی یاسای بنەڕەتی لەم وڵاتە تووشی ناکۆکی بووە.