ئه‌یلوول 12, 2017 18:54 Asia/Tehran
  • ئاڵمانیا هەناردە کردنی چەکەمەنی بۆ تورکیای هەڵپەسارد

دوابەدوای تەشەنای ئاڵۆزی لە پێوەندی دوو وڵات ، ئاڵمان هەناردەکردنی چەکەمەنی بۆ تورکیای هەڵپەسارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا وتی: وڵاتەکەی هەموو هەناردە چەکەمەنیە گرینگەکان بۆ تورکیای بە هۆی خراپ بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە وتیکچوونی پێوەندی دوولایەنە هەڵپەساردووە. زیگمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە جڤێنێکدا کەلە لایەن گۆڤاریکی تیجاری ئاڵمانی بە ناوی " هند لز بلت" ڕیکخرابوو ، وتی: ئێمە هەموو داخوازیەکان بۆ هەناردەکردنی چەکەمەنی کە تورکیا بۆ ئێمەی ناردووە هەڵمانپەساردووە وژمارەشیان کەم نیە. گابریل وتیشی: بەرلین ناچارە لە ئەگەری داواکاری هاوپەیمانێکی خۆی لە ناتۆ بۆ ئەو چەک بنێرێت بەڵام ئێستاکە ئەگەریی وەها هەناردەیەک نیە وبەگشتیی هەموو هەناردەکانی چەکەمەنی بۆ تورکیا هەڵپەسێردراوە. ناوبراو وتیشی: نمونەی زۆر دەگمەن هەن وەکوو ئەمەکە بڕیاری دەوڵەت هاوپێوەند بە ڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتی بێت یا هەناردەکردن تەنیا هاوپێوەند بە ترۆمبێل بێت نە چەک.