تشرینی دووه‌م 12, 2017 12:43 Asia/Tehran
  • یەڵدیریم: چاوەڕێی ئەوەی ئەمریکا گولەن رادەستمان بکاتەوە

بنعەلی یەلدیریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی: وڵاتەکەی ئەوەی لە دەستی بێ دەیکات بۆ ئەوەی هەنگاوی هەواهەنگ لەگەڵ ئەمریکا هەڵگرێ لە پێناو ڕادەست کرانەەی "فەتحڵلا گولەن" تۆمەتباری ژمارە یەکی کودەتای بێ ئاکامی ژولایی ٢٠١٦ی تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە ئاناتوولی؛ یەلدیریم وتی: ئێمە بە ئەمریکامان وتووە چ شتێک پێویستە و ئەوەی کە ئێمە لە سەر ئەم مەسەلەی ڕادەست کردنە چ چاوەڕوانییەکمان هەیە.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا جەختی کرد: ئەمریکا لە هەستیاریی تورکیا سەبارەت بە مەسەلەی ڕادەست کردنەوەی گولەن ئاگادارە، ئێمە ئاوا چاوەڕوانییەکمان هەیە و هەنگاوی پێویستیش لەم ئاراستەیەدا هەڵدەگرین. ئامانجی ئێمە ئەوە نییە کە پێوەندییەکانمان لەوە زیاتر ئاڵۆز بکەین، بەڵکوو ئێمە لە دووی ئەوەداین پێوەندیی دوولایەنەمان باشتر ببێ.

یەڵدیریم دیداری خۆی لەگەڵ مایک پەنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە دیدارێکی بەسوود وەسف کرد و وتی: ئێمە بڕیارمان داوە پێوەندییەکانمان باشتر بکەین.