١١٥ ئەندامی پەکەکە لە تورکیا و باکووری ئێراق کوژران
ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا ڕایگەیاند: ١١٥ چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) بە هۆی بۆردومان کران لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە و شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزی زەوینیی سوپای تورکیا لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا کوژراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا؛ ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ١١٥ چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) بە هۆی بۆردومان کران لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە و شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزی زەوینیی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی بەستەلەر و دەرەلەری پارێزگەی شرنەخ، زاپ، ئاواشیان و باسیان لە باکووری ئێراق کوژراون.
بە پێی ئەم ئاگادارینامەیە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا دژ بە پەکەکە، دەست گیراوە بەسەر رادەیەکی زۆر چەک و چۆڵ ، تەقەمەنی و کەرەستەی جەنگیی سووک و قورس .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا وبە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "خەبەرتورک" ، ٤٠ کەسی گومانلێکراو بە ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستیی "پەکەکە"یش لە لایەن پۆلیسی ئاسایشی تورکیاوە لە پارێزگای هەکاری گیراون.