تشرینی دووه‌م 15, 2017 09:55 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ستراتژیای تورکیا و قەتەر ئەمرۆ بەڕێوە دەچێت

سێهەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ستراتژیای تورکیا و قەتەر ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری تورکیا لە دۆحە بەڕێوە دەچێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی مالپەری تەلەفەزیۆنیی تی ئار تی  تورکیا ، ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ لە سێهەمین سەفەری دەرەوەیی خۆی گەییشتە دۆحە.

 خالێد بن محەممەد ئەلعەتیە وەزیری بەرگری نیشتمانی قەتەر، فیکرەت ئۆزر باڵوێزی تورکیا  وکارگێرانی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە قەتەر لە فڕۆکە خانەی دۆحە لە سەرۆک کۆماری تورکیا و وەڤدی هاوڕێ پێشوازیان کردووە .

 ئەردوغان ئەمرۆ لەگەڵ شیخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر دیدار دەکات .

 ٩ کەس لە وەزیرانی دەوڵەتی تورکیا هاوڕێەتی ئەردوغان دەکەن لەو سەفەری دا بۆ قەتەر.

لە دیدارەکانی کاربەدەستانی پایە بەرزی دوو وڵات لە دۆحە، قەیرانی کەنداوی فارس و ڕیگا چارەکانی قەیران  لێک ئەدرێتەوە .