دادگای ئانکارا خوازیاری درێژکردنەوەی ماوەی زیندانی نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا بوو
دادگای ڕاگەییشتن بە تۆمەتەکانی فیگن یوکسک داغ ، نوێنەری پێشووی وان لە پەرلەمانی نیشتمانیی تورکیا بەڕێوە چوو و لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا حوکمی درێژ کرانەوەی ماوەی زیندانی ناوبراو لە لایەن دادەئەستێنی ئەو دۆسیە دەرکرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا کۆبوونەوەی ڕاگەیشتن بە تاوانەکانی یوکسک داغ لە لقی 16 دادگای کەتنی ئانکارا لە ناوچەی سینجان بەڕێوە چوو و نوێنەری پێشووی وان لە پەرلەمان و ئەندامی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا بە ئامادە بوون لە دادگە سەبارەت بە تاوانەکانی " ڕێنوێنی کردنی تاقمی تڕۆڕیستی " بانگەواز بۆ تاقمە تڕوڕیستیەکان ، هاندانی خەڵک بۆ دوژمنایەتی کردن لە گەڵ دەوڵەت و ڕێکخستنی ڕێپێوانگەلی نایاسایی بەرەڤانی لە خۆی کرد. داد ئەستێنی دادگە لە کۆتایی دانیشتنەکە و دوای بیستنی وتەکانی تۆمەتبار و لێکدانەوەی دۆسیەکە حوکمی درێژە کردنەوەی ماوەی زیندانی فیگن یوکسک داغی دەرکرد . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا مانگی ڕابردووی زایینییش داد ئەستێنی ئامەد لە سکاڵانامەکەی خۆی وتەکانی ئەو تۆمەتبارەی بۆ بەرەڤانی لە خۆی لە دادگادا بە سووکایەتی ئاشکرا بە نەتەوە کۆماری تورکیا و دامەزراوە دەولەتیەکان زانی و خوازیاری دوو ساڵ زیندان بۆ ئەو نوێنەرەی پێشووی پەرلەمان بوو .مافی نوێنەرایەتی و حەسانەی فیگن یوکسک داغ ڕێبەری پێشووی لقی ئافرەتانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدە پە ) و نوێنەری شاری وان لە پەرلەمانی نیشتمانی تورکیا نزیکەی هەشت مانگ لەمەوبەر هەڵوەشایەوە . ئەندامەتی و ڕێبەرایەتی کردنی لقی ئافرەتانی پارتی دیموکراتیکی گەلانیش لە لایەن ناوبراوەوەو بە دەر کرانی حوکمەکەی دادگە لێی زەوت کرا . ناوبراو لە چواردەی خەزەڵوەری 1395 هاوڕێ لە گەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش نوێنەری دیکە و هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان ( هەدەپە) و 9 نوێنەری دیکەی ئەو پارتە قوڵبەست کراو لە گرتووخانە دایە . بە دەرکردنی ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیموکراتیکی گەلان ژوماری ئەندامانی ئەو پارتە لە پەرلەمانی تورکیا بۆ 55 کەس دابەزیوە . بەرلەوەش دادئەستێنی ئانکارا بۆ فیگن یوکسک داغ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە تاقمە تڕۆڕیستەکان ، سازدانی ڕێپێوانی نایاسایی، هاندانی ئاشکرای خەڵک بۆ دۆژمنایەتی کردنی دزی دەوڵەت و هاندان بۆ کردەوەی تاوانکارانە و بانگەواز بۆ تاقمە تڕۆڕیستیەکان خوازیاری 30 هەتا 83 ساڵ زیندانی ببوو . ناوبراو ئێستاکە لە زیندانی کوندرای کوجا عەلیە .