ئادار 14, 2018 20:17 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا سێ ناوچەی عەفرینی سوریای گرت

سوپای تورکیا و تیرۆریستانی هاوڕێی واتە ئەرتەشی ئازاد ئەمڕۆ چوارشەممە ناوچەکانی عەزاوییە، کوران و یابسەیان لە عەفرینی سوریا خستە دەستی خۆیان .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی سوری ڕایانگەیاند کە ئەم ناوچە داگیرکراوانە لە باکووری ڕۆژهعەڵاتی جەندریس و باشووری  ڕۆژهەڵاتی بابل لە ناوچەی عەفرین بووە  .

سوپای  تورکیا و تیرۆریستانی هاوڕێی  پەلامارەکانی خۆیان بە کەڵک وەرگرتن لە چەشنی جۆربەجوری چەک  و کەرەستەی سەربازی بۆسەر شارۆچکەکان و ناوچەکانی جندریس ، شێخ جەدید ، راجو، بلبل لە ناوچەی کوردنشینی عەفرینی پارێزگەی  حەڵەب، توندتر کردووە.

هێزی دیموکراتیکی سوریا ئەمڕۆ ڕایانگەیاند  کە لە بیست و چوار کاتژمێری  ڕابردوودا حەفتا و یەک هێزی تورک و هێزی چەکداری سەربەوانیان لە عەفرینی سوریا کوشتووە.

بیست و پێنج کەس لەم کەسانە کەلە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو لە تێکهەڵچوون لەگەڵ کوردەکانی سوریا  لە ناوچەکانی جەندریس ، شێخ حەدید، راجو، بلبل  لە عەفڕین  کوژراون  هێزی سوپای تورکیا و ئەوانی تر سەربە سوپای ئازادی سوریان.

یەپەگە  ڕۆژی ڕابردوو  ڕایگەیاند  سوپای تورکیا هەموو ڕێگەکانی عەفرینی سوریای خستوەتە بەر پەلامار بەڵام گەمارۆ درانی ئەم ناوچەیە درۆیە و ئەوەش تەبلیغاتە لەلایەن تورکیاوە.