ته‌مووز 11, 2018 17:59 Asia/Tehran
  • چوار خوێندکاری تورکیا بە تۆمەتی سووکایەتی بە ئەردوغان، زیندانی کران

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە چوار خوێندکاری زانکۆی تەکنیکیی ڕۆژھەڵاتی ناڤینی ئەم وڵاتە بە حوکمی داواکاری گشتیی ئانکاراو بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار لەلایەن پۆلیسی ئاسایشتەوە گیران و ڕەوانەی بەندیخانە کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، لە ئاھەنگی تەواو بوونی خوێندنی خوێندکارانی تەکنیکی و ئەندازیاریی زانکۆی ڕۆژھەڵاتی ناڤین لە ئانکارا، چوار خوێندکاری بەشداری ئاھەنگەکە بە بەرز کردنەوەی لافیتەگەلێکی ھەڵگری کاریکاتێری ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، لە لایەن داواکاری گشتیی ئانکاراوە بە تاوانبار ناسران و بە پێی فەرمانی ئەم سەرچاوە دادەڤانییە بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار لەلایەن پۆلیسی ئاسایشتی نێوشارەوە گیران و ڕەوانەی بەندیخانە کران.

بە پێی نووسینی ئەم میدیاگەلە، دوای ئەنجام گرتنی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی سەرەتایی لە دادگەی خۆجێیی ئانکارا ، لێپرسەکە بە ھلواھەنگی لەگەڵ داواکاری گشتی ، فەرمانی گوێزرانەوەی گیراوان بۆ بەندیخانەی دەر کرد ھەتا لە بەروارێکی دیاڕیکراودا  تۆمەتەکانیان  لێک بدرێتەوە.