ئاب 07, 2018 15:12 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند ٥٤ کۆچبەری نایاسایی لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتولی؛ هێزەکانی گاردی ساحلیی تورکیا ئەم ٥٤ پەنابەرە نایاساییەیان لە قەراخ ئاوەکانی شاری "دیدیم" لە دەریای ئێژە هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئایدین لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە گرتووە.

ئەم کۆچبەرە نایاساییانە بەنیاز بوون لە ڕێگای تورکیاوە خۆیان بگەیەننە یونان، بولگاریا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپایی کە لە ئاوەکانی دەریای ئێژە گیران.

پەنابەرانی گیراو شاروومەندی وڵاتانی ئێراق، سووریا و فەلەستین بوون.

قەراخ ئاوەکانی تورکیا لە دەریای مەدیتەرانە بەتایبەت دەریای ئێژە لە نێوان تورکیا و یۆنان لە بوارگە دەریاییەکانی گوێزرانەوەی پەنابەران و لە شوێنەکانی تێپەڕینی نایاسایی و پڕمەترسیی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا و یۆنان دێتە ئەژمار.

بە پێی گرێبەستی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا کە ساڵی ٢٠١٦ واژۆ و مۆر کرا، بڕیار دراوە تورکیا پێش بە ڕۆیشتنی پەنابەران بەرەو وڵاتانی ئەورووپایی بگرێ.

سەرپەیڤ