تشرینی یه‌که‌م 12, 2018 11:53 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەردوغان لە سەر پێویستیی ڕوون کرانەوەی چارەنووسی جەمال خاشقچی

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد لە سەر پێویستیی خێراتر ڕوون بوونەوەی "چارەنووسی "جەمال خاشقچی'' ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر لە ماڵباتی ئالی سەعوود کە لە ئەستەموڵ تورکیا بێ سەر و شوێن بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان'' ڕۆژی پێنجشەممە دیسان بە پێداگری لە سەر پێویستیی دیاری کرانی چارەنووسی "جەماڵ خاشقچی" ڕۆژنامەوانی بی سەر و شوێنبوو لە باڵاخانەی کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ وتی؛ تورکیا هەموو پرسەکانی هاوپێوەند بە دۆسییەی بێ سەر و شوێن بوونی خاشقچی بە وردی لێک داوەتەوە و هەرگیز بەرامبەر بە ڕەوشی ئەو ڕۆژنامەوانە عەرەبستانییە بێدەنگە ناکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی؛ تا ڕوون بوونەوەی چارەنووسی ئەم ڕۆ ژنامەوانە ڕەخنەگرە لە ماڵباتی ئالی سەعوود ، هەڵمەت و لێکۆڵینەوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی تورکیا بەردەوامە.

ئەردوغان کاوە بوونی کامێرا ئەمنییەکان لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستوموڵی بە بانگەشەیەکی قەبووڵ نەکراو زانی.

هەروەها ژێدەرە هەواڵییەکانی تورکیا بانگەشەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە هاوکاریی نێوان واشینگتۆن و ئانکارا لە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە بێ سەر و شوێن بوونی "جەماڵ خاشقچی'' بە درۆ و دەسەلە ڕاگەیاند.

جەماڵ خاشقچی ئەمدواییە هاوڕێ لەگەڵ دەسگیرانی بۆ تۆمار کردنی هاوسەرگرییەکەی سەردانی کۆنسولخانەی عەرەبستانی کردبوو لە ئەستەموڵ، بەڵام ئیتر لەو کۆنسولخانەیە نەهاتە دەرەوە.

لە کاتێکدا کە عەرەبستان بانگەشە دەکات کە ئەم ڕۆژنامەوانە لەو بینای کۆنسولخانە هاتۆتە دەرەوە و دواتر ڕفێندراوە، دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند بە پێی زانیاری و بەڵگەکانی بەردەست، خاشقچی لە کۆنسوخانەی عەرەبستان نەهاتۆتە دەرەوە.

ژمارێک لە ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە خاشقچی لە ژێر ئەشکەنجە کوژراوە.

ناوی "جەماڵ خاشقی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگری ڕژێمی سەعوودی لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی ڕژێمی سەعوودیدا بوو و ئەویش لە ترسی گیران و لەبەند کران لە دەرەوەی عەرەبستان دەژیا.