تشرینی دووه‌م 06, 2018 18:17 Asia/Tehran
  • پیداگری ئەردۆغان لەسەر پێبەند نەبوونی ئانکارا بە بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران

سەرۆک کۆماری تورکیا بە پیداگری لەسەرئەمەکە بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران قەبوڵ کراو نیە ، لەسەر نەیارەتی ئانکارا بە پێبەندبوون بەم بایکۆتانە پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری ئاناتۆلی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" وتی: بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە پێناوی بەرژەوەندی ئیمپریالیسم وتێکدانی نەزم وتەکۆزیی جیهانیە ولەڕوانگەی ئانکاراوە کردەوەگەلێکی ئاوەها بە مەبەستی بەدی هێنانی ناهاوسەنگی دەسەڵات لە جیهانە . ئەردۆغان پێشتر لە مەڕ بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران وتبووی ، نابێ چاوەڕوانیمان هەبێت کە هەموو وڵاتان لە بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا لەدژی ئێران پەیڕەوی بکەن ودەوڵەتی تورکیایش هەڵوێستەکانی خۆی بە شێوەی ئاشکرا ڕاگەیاند . ئەمریکا هەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨ بە چوونەدەرلە بەرنامەی کۆهەنگاو بەرجام جارێکی تر بایکۆتەکانی خۆی لە دژی ئێران داسەپاندو هەڕەشەی کردووە هەروڵاتێک کە بە کڕێنی نەوت لە ئێران درێژە بدات ، بایکۆتی دەکات. ئەمە لەحاڵێکدایە کە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەوان چێن ، ڕوسیا، هێند وتورکیا ، لە نەیارەتی دەربڕین بە بریاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایانگەیاندووە لە داواکاری دۆناڵد ترامپ پەیڕەوی ناکەن. نەیارەتی کۆمەڵگەی جیهانی لەگەڵ بایکۆتی ئێران وپەرەی نرخی نەوت بووە هۆو ئەمریکاهەشت بسێن وبکڕی گەورەی نەوتی ئێران بریتی لە چین ، هێند ، یونان ، ئیتالیا ، تایوان، ژاپۆن، تورکیا وکوریای باشووری لە بایکۆتەکانی نەوتی دژە ئێرام مەعاف بکات.