تشرینی دووه‌م 10, 2018 18:27 Asia/Tehran
  • کوژرانی پانزە ئەندامی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر باکوری ئێراق

پانزە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر باکوری ئێراق کوژران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە هێرشێکی بۆسەر ناوچەی ئاواشین، باسیان ، گارەو زێ لە باکوری ئێراقیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، ژمارێک کەس بریندار بوون.

هەرلەوبارەوە، پارێزگاریی پارێزگای دیاربەکر لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ڕۆژانی شەشەم هەتا نۆیەمی نۆڤمبەری٢٠١٨ لە شارەکانی"لجە"و "کولب"ی ئەو پارێزگایە سێزدە بنکەی پەکەکە تێکشکێندراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لە چوارچێوەی ئەو هێرشە هەروەها دەست داگیرا بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی تەقینەوەیی .

تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوو بۆ لەبەین بردنی ئەندامانی پەکەکە دەسدرێژکاریی ئاسمانیی و تۆپخانەیی بۆسەر ناوچە  کوێستانییەکانی باکوری ئێراقی دەس پێ کردووە کە ئەو پەلامارانە لەگەڵ کاردانەوەی توندی بەغداو وڵاتانی دیکەی جیهان بەرەوڕوو بووە.

بەگوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکان لەو ماوەدا، لانیکەم ٦٠٠ ئەندامی هێزی ئاسایشی تورکیا و زیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.