وەزیری بەرگری تورکیا : وەلانانی تورکیا لە پڕوژەی ئێف سی و پێنج ؛ هێزمەندی ناتو دەخاتە ژێر کاریگەریەوە
وەزیری بەرگری تورکیا وتی : وەلانانی تورکیا لە پڕوژەی ئێف سی و پێنج ؛ هێزمەندی ناتو دەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، وەزیری بەرگری تورکیا لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە بڕیاری ئەمریکا بۆ لابردنی تورکیا لە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی فرڕۆکەی شەڕکەرەی ئێف سی و پێنج وتی : وەلانانی تورکیا لەو پڕوژەیەی ناتو ؛ هێزمەندی ناتو لە لقی باشووری دەخاتە ژێر کارێگەری نەرێنیەوە چاوەڕوانی ئێمە لە ئەمریکا ئەوەیە کە لە ڕەفتاری ئێستای خۆِ چاوپۆشی بکات و خۆ ببوێرێ لە بڕیارگەلێک کە زەبر لە پەیوەند دوو وڵات ئەدات . ناوبراو لە درێژەیدا وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە تورکیا ڕووبەڕووی هەڕەشەەیکی جیدی ئاسمانی و مووشەکیە وەبیریشی هێنایەوە بە داخەوە تورکیا سەبارەت بە کردەوەگەلێک کە سەبارەت بە سیستمی بەرگری مووشەکی و ئاسمان دوور بورد لە ساڵی 200ی زاینیی بە شێوەیەکی چڕو پڕ دە س پێکردووە بەردەوام بە وڵامی دێر وەختی ئەمریکا بە دی هاتووە و یان ئەوەی کە وڵامی ئەمریکا دابین کەری ویستەکانی ئێمە نەبووە هە ربەو بۆنەوە کڕینی سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس چوارسەد بووەتە پێویست . ئێستاکەش وەلانانی یەک لایەنە و نادادگەرانەی تورکیا وەک یەکێک لە شەریکەکانی گرینگی پڕوژەی ئێف سی و پێنج کە پێبەندی هەموو بەڵێنەکانی خۆی بوو ە بە هیچ لەونێک شەرعی نیە .