کانونی دوھەم 16, 2020 16:59 Asia/Tehran
  • نوێنەری هەدەپە: دەوڵەتی تورکیا بەو بیروباوەڕەی کە هەیەتی ناتوانێ پرس و کێشەی کوردی وڵاتەکەی چارەسەر بکات

نوێنەری پارتی دێموکراتێکی گەلان هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا وێڕای ئاماژە بە پرس و کێشەی کوردەکان وتی : دەوڵەتی تورکیا بەو بیرو هزرەی کە هەیەتی ناتوانێ پرس و کێشەی کوردی وڵاتەی چارەسەر بکات.

عومەر فاروق گرگرلی ئۆغلۆ نوێنەری پارتی دێموکراتێکی گەلان هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا لە بیروڕادەربڕێنێکدا بە ئاماژەدان بە پرسی کوردەکان وتی: دەوڵەتی تورکیا بە هەموو ئیمکاناتی خۆیەوە خەرێکی نەیارەتی کردن لەگەڵ پارتێکی سیاسیە. ئەم مەسەلە بەهیچ لەونێک ناتوانێ قەبوڵ کراوبێت. لەم کارەیش دا سەرناکەوێت . پرسی کوردەکان بە ڕوانگەی دوژمنکارانە ، سوکایەتی پێکەرانە کردەوەی ورۆژێنەرانە چارەسەر ناکرێت . بە بڕانە لەم مەسەلە تێدەگەن. بە شێوەی مسۆگەرانە بەم بیرو هزرە ناتوانن پرسی کوردەکان کۆتایی پێ بدەن . چونکە بەم ڕوانگەوە بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکان دەبێ هەموو کوردەکان کۆتایی پێ بدەن. کە دەسەڵاتی ئەم کارەیان نیە. گرگرلی ئۆغلۆ لە درێژەی بیروڕادەربڕینەکانی خۆیدا ڕایگەیاند : پرسی کوردەکان بەم ڕوانگەوە چارەسەر ناکرێت. هەرلەم ڕوەوە دەبێ ڕووبکەینە ئەو  پیشنیارەی کە حزبەکەمان داویەتە دەستەوە. تەنیا ڕیگە چارەی دابین کردنی مافی دێموکراسی و دۆخی ژیانی بەرامبەری هەموو چین وتوێژە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگە ،لە تەنیشت یەکترە. کوردەکان وتورکەکان ، شیعە وسوننە و.. هەمووان دەبێ لە تەنیشت یەکتر بژین .