کانونی دوھەم 11, 2017 21:35 Asia/Tehran
  • دان پیادانانی بریتانیا بە فرۆشتنی 500 بۆمبای هێشویی بە عەرەبستان

وەزیری بەرەڤانیی بریتانیا بۆ یەکەمجار دانی بەوەدا نا کە ئەم وڵاتە لە سەردەمی سەرۆک وەزیرایەتیی مارگارێت تاچێر 500 بۆمبای هێشوویی بە ریاز داوە کە بڕێکیانیش لە شەڕی یەمەن دا بەکار هێنراون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە ڕاشا تودەی،وەزارەتی بەرەڤانیی بریتانیا بۆ یەکەمجار لە ڕاپۆرتێکی فەرمی دا دانی نا بە فرۆشتنی 500 بۆمبای هێشوویی بە عەرەبستان لە دەیەی 1980ی زایینی واتە لە سەردەمی سەرۆک وەزیرایەتیی مارگارێت تاچێر، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بۆی هەیە ڕیاز لە شەڕی یەمەن دژی حوسییەکان بەکاری هێنا بێت.

ئەمە یەکەم جارە کە وەزارەتی بەرەڤانیی بریتانیا باسی ژمارەی ئەو بۆمبایانە دەکات کە ڕادەستی عەرەبستانی کردوون.

جێگای ئاماژەیە لە نامەی مایکێڵ فالۆن وەزیری بەرەڤانیی بریتانیا بۆ فیلیپ هالۆبۆن لە ئەندامانی پارێزکاری پەرلەمان کە نوسخەیەکی دەستی ئاسۆشێتێدپرێسیش کەوتووە، ناوبراو باسی ڕادەست کردنی 500 بۆمبای هێشویی ئەی بی ئێڵ 755ی کردووە لە سەر بنەمای گرێبەستێک کە لەگەڵ ڕیازدا لە ساڵی 1986ی زایینی مۆر کراوە.

فالۆن هەر لەم حاڵەدا باسی ئەوەی کردووە کە هەتا ساڵی 2008 بریتانیا هیچ جۆرە چاودێرییەکی بە سەر چەک و چۆڵە ناردراوەکانی دا نەبووە.

مانی دیسامبەری ساڵی ڕابردوو فالۆن بانگەشەی ئەوەی کرد کە سەرباری ئەوەی کە لە ساڵی 1989 بەم لوە بریتانیا هیچ چەک و تفتقێکی هاوشێوەی ڕادەستی عەرەیستان نەکردووە، بەڵام لەوەئەچێ کە بڕێکی لە شەڕی یەمەن دا بەکار هێنرا بێت.

ناوبراو هەر لەم حاڵەدا وتیشی: داوا لە عەرەبستان کراوە کە پاشماوەی بۆمبا هێشوییەکان لەنێو بەرێت و گوایە ڕیازیش بەم کارە ڕازی بووە.

جێگای باسە کە لە نوامبەری ساڵی 2016، بریتانیا وێڕای چاونوقاندنی لە هەمبەر داخوازیی کۆمەڵێک لە ئەندامانی پەرلەمان و هەروەها تاقمەکانی مافی مرۆڤ ئامادە نەبوو فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە عەرەبستان ڕابگرێت.

بەپێی ڕێژەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە شەڕی یەمەن دا دە هەزار کەس لەوانە چوار هەزار شارومەندی ئاسایی گیانی خۆیانیان لە دەست داوە.