ئادار 19, 2017 11:12 Asia/Tehran
  • تاقیککردنەوەی سەرکەوتووانەی بەرەی نوێی ماتۆڕێ ڕۆکێت لە کۆریای باکور

کۆریای باکور بەرەی نوێی ماتۆڕی ڕۆکێتی سەرکەوتووانە تاقی کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ یەکشەممەی هەواڵدەریی یونهاپی کۆریای باشوور، کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور ئەو تاقیکارییەی بەنیشانەی پێشکەوتنی پیشەسازی بەرهەم هێنانی ڕۆکێتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

ناوبراو وتی: جیهان بەزوویی شایەتی ڕووداوێکی گرینگ دەبێ کە بەرهەمی سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی کۆریای باکورە.

تاقیکردنەوەی سەرکەوتووانەی بەرەی نوێی ماتۆڕی ڕۆکێت لەکۆریای باکور لەکاتێکدایە کە ڕێکس تەیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ شەممە لە پرێس کۆبفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ وانگ ئی وەزیری دەرەوەی چین لە پیکەن خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی بەرنامە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور بوو.

رێکس تەیلرسۆن هەروەها رۆژی هەینی لە کۆریای باشوور وتی: هەموو بژارەکان بۆ وێنە بژارەی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەو گوڕەشە ناڤۆکی و مووشەکییەکانی کۆریای باکور لەسەر مێزە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە واشنگتۆن بەجێگیرکردنی سیستەمی مووشەکیی"تاد" لە کۆریای باشوور و بەڕێوەبردنی مانۆڕی جیاجیا لەگەڵ ئەو وڵاتە، خۆی هۆکاری سەرەکی ناهێمنی و کێشە لە ناوچەیە.