ته‌مووز 17, 2017 09:28 Asia/Tehran
  • سێئول پێشنیاری دانوستانی دا بە پیۆنگ یانگ

وەزاڕەتی بەرگری کۆریای باشوور رایگەیاند ئەم وڵاتە بە مەبەستی راگرتنی چالاکیی دژبەرانە ، پێشنیاری دانوستانی سەربازیی داوە بە دراوسێی باکووریی خۆی لەم حەوتەیەدا .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز ، جێگری وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور بە راگەیاندنی ئەم بابەتە وتیشی : ئێمە داوامان کردووە ئەم دانوستانە لە 21 ی ژولای لە تونگیلاک بۆ راگیرانی هەموو چالاکیەکی دژبەرانە لەسەر سنوور ئەنجام بێ .

تونگیلاک بینایەکی پیۆنگ یانگ لە گوندی پانمۆنجۆم لە باکووری سنووری نێوان دوو کۆریایە کە دانوستانەکانی ئاشتیی ساڵی 1953 لەوێ دا ئەنجام بوو . بەپێی نووسنی رۆیتێرز ، مەبەستی ئەم کاربەدەستەی کۆریای باشوور لە چالاکی دژبەرانە دیار نیە ، لە کاتێک دا کە کۆریای باکوور مەشقی سەربازیی هاوبەشی سیئۆل و واشنگتۆن بە چالاکی دژبەرانە دەزانێ ، کۆریای باشوور چالاکیی پڕۆپاگەندەیی لە بڵیندگۆکانی دراوسێی باکووریی و هەروەها تاقی کردنەوەی ناڤۆکی و موشەکی دەخاتە ریزی ئەم کارانەوە .

لەم مانگەی زایینی دا کۆریا باکوور موشەکێکی دوور بڕی تاقی کردەوە کە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەڵێن موشەکێکی بالستیکی کیشوەربڕ بووە کە بە لەسەر دانانی کڵاڤۆچکەی ناڤۆکی دەتوانێ خاکی ئەمریکا بپێکێ .

بە دوای ئەم تاقی کردنەوە دا حکومەتی کۆریای باشوور هەوڵەکانی خۆی بۆ وتووێژ لە گەڵ کۆریای باکوور دوو ئەوەندە کرد و چەندین پێشنیاری دا بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان بە پیۆنگ یانگ .