ئاب 11, 2017 19:35 Asia/Tehran
  • ئەمریکا ڕێگە نادات فڕۆکەی ڕووسی بە ئێران بفرۆشرێت

هەواڵدەری سپۆتینک لە ڕاپۆرتێکدا ڕێگری کردنی وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکای بە هۆکارێک بۆ نەفرۆشتنی فڕۆکە موسافربەرەکانی ڕووسیا بە ئێران ڕاگەیاند.

بەپێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەشی فارسی هەواڵدەری سپۆتینک، رووسیا ئەمریکای بە ڕێگری کردن لە هەناردە کردنی فڕۆکە موسافربەرییەکانی ئەو وڵاتە بە ئێران تۆمەتبار کردووە.

ئەو هەواڵدەرییە لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: گرێبەستی چەندین ملیاری ڕووسیا بۆ هەناردە کردنی فڕۆکە موسافربەرییەکانی سۆخۆ سووپەر جێت ١٠٠ بە ئێران بە هۆی درێژ کردنەوەی کارە پێوەنیدارەکانی بە وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکاوە تێک دەردرێت.

سپۆتینک لە درێژەدا نووسیویە: پێویست بوونی رێککەوتنی نێوان سۆخۆ و OFAC  (یەکێک لە بەشەکانی وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا) لە پێوەندی لە گەڵ بەکار هێنانی ئەو جیهازاتە ئەمریکییانە، یەکێک لە لەمپەرەکانی سەر ڕێگای واژۆ کردنی گرێبەستەکەی ئێرانە.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە: بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر کۆمپانیای ئەمریکی Hamilton Sundstrand، Goodrich Corporati پارکر و Honeywell کە دابین کەری جیهازاتی جۆراوجۆر بۆ فڕۆکە موسافربەرییەکانی سۆخۆ سووپەر جێت ١٠٠ن.