ئاب 13, 2017 11:08 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف : ئەمریکا دژی بەرەی نوسرە ناجوڵێتەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا هەڵس و کەوتی ئەمریکا لە هەمبەر تیرۆریزمی بە دووفاقانە وەسف کردو پێی داگرت: هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، نەک هەر لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بەشەڕ نایەت بەڵکو بۆ پاراستنیشی هەوڵ دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا هەڵس و کەوتی ئەمریکا لە هەمبەر تیرۆریزمی بە دووفاقانە وەسف کردو پێی داگرت: هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، نەک هەر لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بەشەڕ نایەت بەڵکو بۆ پاراستنیشی هەوڵ دەدات.

لاڤرۆف ڕۆژی شەممە وتیشی: واشێنگتۆن خوازیاری پارێزرانی ئەم تاقمە تیرۆریستییەیە هەتا بۆ ڕوخاندنی دەوڵەتی سووریا بەکاری بێنێ.

هەروەها سێرگێئی ڕۆدسکۆی سەرۆکی فەرمانگەی ناوەندیی هەڵمەتی ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیا، لەم دواییەدا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، ڕێ لە لەنێو چوونی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە سووریادا دەگرێت.

هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی ئوباما، بە مەبەستی خۆیان وتەنی خەباتی دژی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا پێک هات.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەمریکاو هاوبەشە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە لە پێکهێنەران و لایەنگرانی دراڤی و چەکەمەنیی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش و بەرەی نوسرە دێنە ئەژمار.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە.