رۆحانی: کۆهەنگاو (برجام ) بە قازانجی ئێران، ناوچە وجیهانە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام بە قازانجی ئێران، ناوچە و گشت جیهان بووە و هەر کەس بیەوێ زەبر لە بەرجام بدات زەبری لەخۆی و وڵاتەکەی داوە .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی کوڕی دەوڵەت، ئاماژەی کردە قسەکانی ئەم دواییەی دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی بەرجام و وتیشی : ئیدیعای سەرۆکی ئەمریکا لەسەر ئەوەی بەرجام خراپترین ڕێککەوتنی مێژووی ئەمریکا یە دروست نییە چونکە ئەوە ی لە بەرجام دا گرینگە پرسی لێک گەیین و برانەوە - برانەوە بووە و هیچکات برانەوە - دۆڕان لە ئارادا نەبووە .
روحانی وتیشی ئەگەر ئەمریکا بیەوێ بە دژی بەرجام کارێک بکات هەموو جیهان لەبەرامبەر ئەمریکادا ڕادەوەستن چونکە وڵاتانی جیهان بە دژی ئەو کەسانەن کە بیانەوێ بەرجام لاواز بکەن .
روحانی هەروەها وتی : دەوڵەتی ئێران لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی لە ڕێگەی هاتنەدی دروشمەکانی سەبارەت بە ڕزگاری ئابووری، هاوکاری ئەرێنی لەگەڵ جیهان و بووزاندنەوەی ئەخلاق، هەنگاوی باش و گرینگی هەڵگرتووە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە بەشداری سەد و سی کاربەدەستی باڵای دەرەوەیی، نوێنەرانی 105 وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە ڕێ وڕەسمی سوێندخواردنی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران و پێداگری کرد : هەندێ کەس بەنیازن ئێران لە جیهان دا گۆشەگیر نیشان بدەن بەڵام جیهان بە دەنگی بەرز ڕایگەیاند کە ئێران گۆشەگیر نییە.