ئه‌یلوول 13, 2017 09:48 Asia/Tehran
  • رەخنەی چاودێری مافی مرۆڤ و لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ناکارابوونی ئەنجومەنی ئاسایش لەهەمبەر سەرکوت کردنی موسڵمانانی میانمار

ڕێکخراوەکانی چاودێریی مافی مرۆڤ و لێبوردنی نێودەوڵەتی رۆژی سێ شەممە داخ و مەخابنیان دەربڕی لە ناکارایی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەهەمبەر تاوانکارییەکانی سوپاو بوزییەکانی میانماری دژ بە موسڵمانانی رۆهینگیا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ و لێبوردنی نێودەوڵەتی، کۆچ پێکردنی زۆرەملێ بە زیاتر لە٣٧٠هەزار موسڵمانی رۆهینگیایی، بەچەشنێک پاکتاویی نەژادیی لێکدایەوە.

ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ و لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها جەختیان کرد لەسەر پێویستیی ڕاگیرانی هەرچی خێراتری توندوتیژییەکانی سوپاو بوزییەکانی میانماری دژ بە موسڵمانانی رۆهینگیا و داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەوبارەیان کرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لەدانیشتنێکی نائاشکرادا، ئەو قەیرانە تاووتوێ بکەن.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش رۆژی پێنج شەممە پێی داگرت؛ هیچ پاسایەک نییە بۆ ئەوەی کۆمەڵگای جیهانی ڕێگە بدات کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی رۆهینگیایی هەروا درێژەی هەبێت.

سەرپەیڤ