تشرینی دووه‌م 14, 2017 18:02 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشی پاپ بۆئێران وعێراق

ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان بە ناردنی پەیامێک لەگەڵ زیان لێدراوانی بومەلەرزەی ئێران وعێراق هاوخەمیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، پاپ فرانسیس ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان دوێنێ دوشەممە بە ناردنی دوو پەیامی جیاجیان بۆ ئێران وعێراق ، سەرەخۆشی خۆی لە بارەی زیانەکان وکوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە شارومەندانی ئەم دوووڵاتە لە بومەلەرزەی توندی شەوی یەکشەممە دەربڕی.

لەم پەیامانەدا کە بە واژۆی کاردینال" پیترو پارولین" وەزیری کاروباری دەرەوەی واتیکان گەیشتووە ، پاپا لەڕودانی بومەلەرزەی حەوت پۆینت سێ ریشتەر کە لەناوچەی سنووری ئێران وعێڕاق ڕووی دا ، بەتۆندی هاوخەمی خۆی دەربڕی.

پاپا لەم پەیامانەدا بۆ کوژراون وبنەماڵەکانیان وهەروەها برینداران وکارەسات دیتوانی ئەم بومەلە رزەیە دوعای کردووە.

بومەلەرزەی بەهێزی  ئێوارەی یەکشەممە دوازدەی نوامبەر بە گەورەیی  حەوت پۆینت  سێ  ریشتەر  بەش گەلیکی بەربڵاو لە ڕٶژئاوای ئێرانی هەژاند کە تائێستاکە لانی کەم چوارسەدو بیست کوژراووفرەتر لە حەوت هەزارو سەدو پەنجا برینداری لێکەوتەوە. 

سەرپەیڤ