تشرینی دووه‌م 15, 2017 16:23 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : لە کێشە و تەنگژەکانی داهاتوو ئاگادارین

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دیداری سەرۆکی کۆنگرەی ئەمریکا جەختی کردەوە عێراق لە کێشە و تەنگژەکانی قۆناغی داهاتوو ئاگادارە .

بە پێی راپۆرتی سومەریە میوز ، سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دیداری پۆل رایان ، سەرۆکی گونگرەی ئەمریکا لە بارەی رەوشی ئاسیشی و سیاسی عێراق و ناوچەکە و رێگاکانی نزیک کردنەوەی روانگەکانی دوو وڵات لە بارەی تەنگژەکانی هاوبعش و لە سەرووی ئەوانەوە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم بیر و ڕایان گۆڕیەوە .

جەبووری لەم دیدارەدا گوتی عێراق لەسەروبەندی راگەیاندنی سەرکەتنی دواجار بەسەر داعش دایە و دوای تۆکمە بوونی رزگارکرانی ناوچە رۆژاواییەکان دوایین دۆسیەی ئەم گروپە ترۆریستیە دادەخات .  ئەو گوتی دانیشتوانی ناوچە رزگلرکراوەکان دەورێکی گرنگیان هەبوو لە پشتیوانی کردنی هێزەکان لە رێگەی هاریکاریی هەواڵگری و هەڵگرتنی چەک وەک هێزی پشتیوانی خۆجێیی .

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دیداری سەرۆکی پەرلەمانی ئەمریکادا هەروەها گوتی : عێراق بە ئاشکرا ئاستی کێشە و تەنگژەی داهاتوو دەرک دەکات ، لەوان کێشەکانی گەشە و پێکەوەژیانی لایەنە جیاجیاکان لە عێراقدا .

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی : دوای سەرکەوتنی گەورەی هێزە ئاسایشیەکان ، گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیاتنانەوە لە پرسە سەرەکیەکانە .

لەو دیدارەدا سەرۆکی کۆنگرەی ئەمریکاش جەختی کردەوە لەسەر داکۆکی وڵاتەکەی لە عێراق و گوتی : پێوەندی دوو وڵات لە باشترین قۆناغی خۆی دایە .

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ سەردانێکی دوو ڕۆژە لە ئەمریکایە .