کانونی دوھەم 03, 2018 11:58 Asia/Tehran
  • چاوخشاندنێک بەسەر نامە مێژووییەکەی ئیمام خومەینی (رە) بۆ گۆرباچف

نامەیێکی مێژوویی و ژیانبەخش، کە بووە نوختەگۆڕانێکی گەورە بۆ ڕێنمونی مرۆڤ

بە خوێندنەوەی پەیامە مێژووییەکەی ئیمامی کۆچ کردوو بۆ گۆرباچۆف تێدەگەین کە ئەم نامەیە، پەیامێکی زیندوو و هەتاهەتاییە کە نەک تەنیا گۆرباچۆف، بگرە هەموو سیاسەتوانانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کە نوقمی جیهانی ماددین، دەگرێتەوە!

محەمەد جەواد لاریجانی، ئایەتوڵڵا جەوادی ئامۆلی و مەرزیە دەباغ لە حاڵی وتووێژ لەگەڵ گۆرباچۆفدا

لە کۆتایی ساڵی 1367 ی هەتاوی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) ڕێبەری گەورەی ئینقلابی ئیسلامی، لەکاتێکدا وا جیهانی سیاسیی ڕۆژئاوا بەرەوڕووی گۆرانکاریگەلێکی نوێ بوو لە ڕێبازی کۆمۆنیزمدا و هیچ سیاسەتوانێک نەیدەتوانی ڕای خۆی لەوبارەوە دەرببڕێ، نامەیێکی مێژوویی نووسی بۆ میخائیل گۆرباچۆفی سەرۆکی سۆڤیەتی پێشوو کە لەودا وێڕای بەراورد کردنی شکەستی کۆمۆنیزم و مارکسیزم، پەیامی بانگهێشت بەرەو یەکایەتیی بۆ بەڕێ کرد و وشداری پێدا لەمەڕ کەوتنە داوی نیزامی سەرمایەداریی ڕۆژئاوا. دەقی ئەو پەیامە لەلایان شاندێکی نێردراوی ئیمام پێکهاتوو لە ئایەتوڵڵا جەوادی ئامۆلی، محەمەد جەواد لاریجانی و خوالێخۆشبوو خاتوو مەرزیە حەدیدچیی دەباغ، لە بەرواری 13ی بەفرانباری 1367 لە مۆسکۆدا درایە دەستی گۆرباچۆف.

پەیامێک بۆ هەموو چاخەکانی مێژوو:

گۆڕانی هەڵوێستی گۆرباچۆف لەمەڕ سیاسەتە باوەکانی یەکیەتیی سۆڤیەت، بووە هۆی هیواداریی ئیمام کە بەو چەشنە ئەرکە ئیلاهییەکەی خۆی بە ئەنجام بگەینێ و بە واتایێکی دیکە ئەتوانین بڵێین، نامەکەی بناغەدانەری ئینقلابی ئیسلامی، نامەیێک بوو تەژی لە ورەی شۆڕشگێڕانەی ڕێبەرێکی گەورە کە بێ ترس و سام و بە بڕوایێکی پتەو، ئامۆژگاری دەسەڵاتدارانی وڵاتێکی زلهێزی جیهانی دەکرد و بە وتەی خودی گۆرباچۆف پەیامێکە بۆ هەموو چاخەکان بە درێژایی مێژوو!

کاردانەوەی گۆرباچۆف پاش بیستنی دەقی پەیامەکەی ئیمام (رە):

ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوو گوتی: کاتێ من ئەو پەیامەم وەرگرت هەستم کرد ئەو کەسەی وا ئەم برووسکەیەی نووسیوە بیرمەند و دڵسۆزی جیهانە، من پاش خوێندنەوەی ئەم پەیامە، زانیم کە ئەو کەسێکە کە پەرۆشی جیهانە و پێی خۆشە من زیاتر ئینقلابی ئیسلامی بناسم و لێی حاڵی بم!

لەبەریەک هەڵوەشانی سۆڤیەتی پاش 3 ساڵ و دەستەبەر بوونی پێش بینییەکەی ئیمام:

گۆرباچۆف وشدارەکەی ئیمام خومەینی بە هێند نەزانی و ئەنجامی ئاوڕنەدانەوە لەو نامەیە، هەر وەک لە پەیامەکەی ئیمامدا هاتبوو، دەستبەر بوو و لە نەوەدەکاندا دەسەڵاتی ئەو گەیشتە خاڵی کۆتایی، دەرگاکان کرانەوە و هەموو حکوومەتە کۆمۆنیستییەکان لە نێو چوون. گۆرباچۆف بەروەڕووی کێشەگەلێک بووەوە کە خۆی لە پاش چاکسازیدا وەدیی هێنابوو.

گۆرباچۆف دواتر لەمبارەوە گوتبووی: ئێمە ئەگەر پێش بینییەکانی ئایەتووڵا خومەینیمان بە جیددی زانیبایە، بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ شایەتی ئاوەها هەلومەرجێک نەبووین.

 

 

 

 

سەرپەیڤ