تەقینەوەی تیرۆریستی لە پیشاوەری پاکستان، چل و دوو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
تهمووز 11, 2018 18:11 Asia/Tehran
لەبەر تەقینەوەی خۆکوژی لە شاری پیشاوەری ناوەندی ئەیالەتی خەیبەر پەختونخای پاکستان، لانیکەم شەش کەس کوژران و سی و شەش کەسیش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیون، ئەم تەقینەوە خۆکوژییە شەوی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی پارتی عەوامی نەتەوەیی پاکستان رووی دا .
لەبەر ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی خۆجێیی ، بریندارانی ئەم پەلامارە تیرۆریستییە گوێزراونەتەوە بو نەخۆشخانەی لادی رێدینگی شاری پیشاوەر .
هارون بلور، کاندیداری پارتی عەوامی نەتەوەیی پاکستان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە نێو کوژراوان دایە .
هەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان بیست و پێنجەمی ژووئیە بەڕێوە دەچێت.