ته‌مووز 12, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • گۆڕدرانی شێوەزاری ترەمپ دوابەدوای کاردانەوەی توندی کاربەدەستانی ئەڵمانی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراێزی کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) لە بروکسێڵ لەگەڵ خاوەن شکۆکەی ئەڵمان دیداری کردو شێوەزاری پڕ ڕەخنەی خۆی بەرامبەری گۆڕی.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز راپۆرتی دا؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە پاش دیدار لەگەڵ "ئانگێلا مێرکێل"ی سەدەری ئەعزەمی ئەڵمان هیوای خواست کە بازرگانی نێوان ئەمریکا و ئەڵمان زیاتر پەرە بستێنێ.

میرکێلیش وتی دیدار لەگەڵ ترەمپ هەلێکی باشی ڕەخساند بۆ بیر و ڕا گۆڕینەوە سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی جیهانی ئابووری و داهاتووی پێوەندییە بازرگانییەکانەکانی نێوان دوو وڵات.

بە پێی ئەم راپۆرتە؛ شیوەزاری قسە کردنی ترەمپ لە دیدار لەگەل مێرکێلدا گەلێک جیاواز بوو لەو شێوەزارەی کە لە کۆبوونەوەی بەرەبەیانیدا لەگەڵ "یەنس ستۆلنبێرگ" بەڕێوەبەری ناتۆ بەکاری هێنابوو.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دیداری بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ وتبووی کە بەسراوە بوونی ئەڵمان بە وزەی ڕووسیا، بۆتە هۆی ئەوەی کە بەرلین بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی مۆسکۆوە.

دۆناڵد ترەمپ لە دیداری لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ بە تووڕەیی لە ئەڵمان وتی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەوان ئەڵمان بە ملیاردان دۆلار خەرجی کڕینی وزە لە ڕووسیا دەکەن و ئەوە لە کاتێکدا کە ئەمریکا دەبێ بە ملیاردان دۆلار خەرجی پاراستنی ئەم وڵاتانە بەرامبەر بە مۆسکۆ بکات.

ئەم قسە هەرا و هوریاسازکەرانەی ترەمپ بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی کاربەدەستانی ئەڵمانی لەوان ئانگێلا مێرکێلی سەدری ئەعزەم، "ئۆرسولا فۆن دێرلین"ی وەزیری بەرەڤانی و "هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بوویەوە.

سەرپەیڤ