سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکا داوای گەمارۆدانی بکوژه‌کانی خاشقجی ده‌که‌ن
ژماره‌یه‌ک له سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکا به ئاماژه به یاسای مافی مرۆڤی ئه‌مریکا داوای لێکۆڵینه‌وه و سزا دانی بکوژه‌کانی جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که ده‌که‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە له سی ئێن بی سی، ژماره‌یه‌ک له سیناتۆره کۆماریخواز و دیمۆکڕاته‌کانی ئه‌مریکا له میانه‌ی نامه‌یه‌ک بۆ دۆناڵد ترامپ، به ئاماژه به یاسای مافی مرۆڤی ئه‌مریکا داوای لێکۆڵینه‌وه و سزا دانی بکوژه‌کانی جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کان بیسه‌ڵمێنێت که ون بوونی جه‌ماڵ خاشقجی په‌یوه‌دندی به پێشێل کردنی مافی مرۆڤ هه‌یه و عه‌ره‌بستان ده‌ستی تێدا بووه، ئه‌م یاسایه ڕێگه به سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌دات تاکوو عه‌ره‌بستان گه‌ماڕۆ بدات.
جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه نووسی سعوودییه ۲ ئۆکتۆبه‌ر بۆ کارێکی خۆی سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆلی کرد به‌ڵام دوای ئه‌مه هه‌رگیز له باڵوێزخانه‌که نه‌هاته ده‌ره‌وه.
هه‌واڵه‌کانی ون بوونی خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی بۆ ڕیاز به‌دواوه بووه.
پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که خاشقجی دوای چوونه ناو باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان نه‌گڕاوه‌ته‌وه و سه‌ره‌تا ئه‌شکه‌نجه دراوه و دواتر کوژراوه و ته‌رمه‌که‌ی له ناوچه‌یه‌کی ئه‌سته‌نبۆل فڕدراوه.