کانونی یه‌که‌م 04, 2018 20:34 Asia/Tehran
  • سێنای فەڕانسە، زیادکرانی باج لەسەر سووتەمەنی هەڵوەشاندەوە

دوابەدوای تەشەنای ئاڵۆزییەکان لە فەڕانسە، ئەنجومەنی سێنای ئەو وڵاتە دەنگی دا بە ڕاگرتنی زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی.

بەپێی راپۆری ماڵپەڕی کەناڵی "بی ئێف ئێم" ی فەڕانسە، زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی کەبڕیاربوو لە چوارچێوەی پڕۆژەبڕیاری بودجەی ساڵی٢٠١٩ لە دەسپێکی ژانڤییە جێ بەجێ بکرێ، بەدەنگی سێناتۆرە فەڕەنسییەکان بە هەموارکراوی کۆمیسیۆنی دراڤی سێنا، هەڵوەشێندرا.

دەگوترێ، حکومەتی فەڕانسە دەتوانێ کاتی تاووتوێی بودجە لە کۆگەی نیشتمانی کە بەشی زۆری لاگرانی حکومەت دەگرێتە خۆ، ئەو دەنگەی سێنا هەڵوەشێنێ و دووبارە باجەکان زیاد بکات.

لەهەمان کاتدا، "ژرار لارشە" سەرۆکی ئەنجومەنی سێنای فەڕانسە وشداریی دا، نابێ حکومەت ڕێگەبدات سێهەم شەممەی ڕەش بقەومێ.

بارگرژیی لە فەڕانسە لە شەممەی دوو حەوتە لەمەوبەرەوە بە ناڕەزایەتی بە زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی و نرخەکەی سەری هەڵدا، و خێرا بەناوی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداری"هێلەک زەردەکان" داواکارییە سیاسییەکانیشی لەخۆگرت.

لەو تێکهەڵچوونانە تائێستا لانیکەم سێ کەس کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بریندار بوون یان قۆڵبەست کراون.

ئاستی ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان لە فەڕانسە ، بەشە جیاجیاکانی وەک قوتابخانەو زانکۆکانیشی داگرتووە.

سەرپەیڤ