کانونی یه‌که‌م 08, 2018 18:36 Asia/Tehran
  • قۆستنەوەی ڕامیارانەی ترامپ لە خۆپێشاندانی خەڵکی فەڕانسا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئیدیعای کرد کە خۆپێشاندانی خەڵکی فەڕانسە بۆ دەربڕینیه نارەزایەتی بە سیستەمی سەرمایەداری، بۆ داکۆکی لە سیاسەتە ژینگەییەکانی ناوبراو ئەنجام دەگرێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێک لەژمارەی تایبەتی توئیتەردا نووسی: ڕێککەوتننامەی ئاووهەوایی پاریس بۆ فەڕانسە خێری نەدایەوەو نارەزایەتی و بشێوی، سەرانسەری ئەو وڵاتەی داگرتووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئیدیعای کرد خەڵکی فەڕانسە نەیاری پاراستنی ژینگەن و وەک ئەمریکییەکان داواکاری ترامپن.

ئەو ئیدیعایەی ترامپ لەبارودۆخێکدا دێتەئاراوە کە ئەنجامەکانی ڕاپرسی واپێشان ئەدا، ئاستی ناڕەزایەتی لە کردەوەی ناوبراو لە ئەمریکا گەیشتووەتە بانترین ئاستی خۆی.

بەپێچەوانەی ئیدیعای ترامپ، خۆپێشاندانی خەڵکی فەڕانسە لەژێر ناوی بزوتنەوەی "هێلەک زەردەکان" بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هەوڵی حکومەت بۆ زیادکردنی باج لەسەر سوتەمەنی و بۆ نەیارەتی لەگەڵ سیستەمی سەرمایەداری پێکهات.

کردەی ترامپ لەمەڕ بردنەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ئاووهەوایی پاریس لە ساڵی٢٠١٧ لەگەڵ ڕەخنەوگازندەی بەرفراوانی ناوخۆیی و دەرەوەیی بەرەوڕوو بووە.

سەرپەیڤ