کانونی دوھەم 12, 2019 17:15 Asia/Tehran
  • ئامادەیی پۆلیسی فەرانسا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕینی  هێلەک زەردەکان

هێزەکانی پۆلیسی فەرانسە بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ناڕەزایەتی" هێلەک زەردەکان" لەئامادەباشی تەواودان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک " ئیدوارد فیلیپ " سەرۆک وەزیرانی فەرانسە لە ئامادەیی هەشتا هەزار هێزی پۆلیس بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ خۆپیشاندنی هێلەک زەردەکان هەواڵی دا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، تەنیا نێزیک بە پێنج هەزار پۆلیس دامەزرانی نەزم لە پاریسیان لە ئەستۆ دا دەبێت. هێلەک زەردەکان ، بە نیازن نۆیەمین حەوتەی خۆپێشاندانی خۆیان لە سەرانسەری فەرانسە درێژە پێ بدەن . بە پێی پیش بینی وەزاڕەتی ناوخۆی فەرانسە ، فرەتر لە پەنجا هەزار کەس لە خۆپێشاندانی پاریس وناوچە کانی دەوروبەری بەشداری دەکەن. خۆپێشاندانی بزوتنەوەی هێلەک زەردەکان ، لە حەفدەی نڤوامبەری ٢٠١٨ لە فەرانسە ولە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرنامەکانی ئابووری دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە پەرەی ماڵیاتی سوتەمەنی دەسپێکرا. پۆلیسی فەرانسە ، هەتا ئێستاکە کوژرانی دەکەس لەم ناڕەزایەتیانەی پشت ڕاست کردووەتەوە.