کانونی دوھەم 12, 2019 18:55 Asia/Tehran
  • گردبوونەوە لەبەردەم کۆشکی سپی و داواکاریی داخرانی زیندانی گوانتانامۆ

دەیان کەس لە خەڵکی واشنگتۆن لە حەڤدەهەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی زیندانی گوانتانامۆ، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دانەخرانی ئەو زیندانە سامناکە، لەبەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، چالاکوانانی لایەنگری داخرانی زیندانی گوانتانامۆ رۆژی پێنج شەممە لە پارکێک لەبەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوەو بەلەبەرکردنی جل و بەرگی رەنگ پرتەقاڵی تایبەتی زیندانی گوانتانامۆ و دانانی تورەکەی ڕەشە لەسەرسەریان، پشت بە کۆشکی سپی ڕاوەستان و بەم شێوازە نارەزایەتی خۆیان دەربڕی.

ئەو خۆپێشاندانانە بەبۆنەی حەڤدەهەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی زیندانی گوانتانامۆ و دە ساڵ پاش وادەی حکومەتی پێشووی ئەمریکا لەمەڕ داخرانی ئەو زیندانە بەڕێوە چوو.

"باراک ئۆباما" سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا تەنانەت فەرمانێکی کارگێڕیی بۆ داخستنی ئەو ناوەندە ئیمزاکردبوو کە لەگەڵ نەیارەتییەکانی کۆنگرەدا بەرەوڕوو بوو.

لە "بروکسل"ی پایتەختی بەلژیکیش دەیان کەس، رۆژی هەینی، لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا بە سزادانی گردبوونەوەی ناڕەزامەندانە، خوازیاری داخرانی زیندانی گوانتانامۆ بوون.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە خولی ڕکابەرییە هەڵبژاردنییەکان، بەڵێنی دا، ئەو زیندانە داناخات و پاش ئەوەی دەسەڵاتیشی گرتەدەست فەرمانێکی ئیمزا کرد بەگوێرەی، ڕێکارنامەی ساڵی٢٠١٩ی ئۆباما بۆ داخرانی گوانتانامۆ بەتەواوەتی هەڵوەشێندرا.