تشرینی یه‌که‌م 27, 2019 11:48 Asia/Tehran
  • سووریاو پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، تەوەرەی وتووێژە تەلەفۆنییەکانی لاڤرۆف و  پەمپێئۆ

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیاو مایک پەمپێئۆ ھاوتا ئەمریکییەکەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا سەبارەت بە پرسی سووریاو پەیوەندیی نێوان مۆسکۆو واشێنگتۆن وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،  سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ  مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر پێویستیی خۆبواردن لە ھەر چەشنە ھەنگاوێک لە ئاراستەی لاواز کردنی مافی دەستەڵات و سەروەری خاکی سووریا جەختیان کرد.

ڕووسیا گەلێک جار ڕایگەیاندووە کە ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا نایاساییەو مافی دەستەڵاتی ئەو وڵاتە پێشێل دەکات.

جیا لە پرسی سووریا باسی ھێندێک بابەتی دوولایەنەش لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان  سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیاو مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرا.

دەست درێژکاریی سەربازییانەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ناسراو بە خۆیان وتەنی« کانیی ئاشتی» کە ڕۆژی چوارشەممە نۆھەمی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکاراو بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ، دەستی پێکرا.

سەرپەیڤ