کشانەوەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پۆستەکەی
تشرینی دووهم 07, 2019 08:40 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پۆستەکەی کشایەوە
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران، بۆریس جانسۆن لە دەستپێکی ڕەوتی هەڵبژاردنی پێش وەختە، ڕۆژی چوارشەممە چاوی بە ئێلیزابێتی دووهەم شاژنی بریتانیا کەوت و نامەی کشانەوەی حۆی بە فەرمی ڕادەستی کرد.
جانسۆن باسی ڕەزامەندیی شاژنی بریتانیای کردووە لەگەڵ بەرپاکرانی هەڵبژاردنی پێش وەختە لەم وڵاتەدا لە بەر ڕەت کرانەوەی ڕێککەوتنی برگزیت لە پەرلەمان.
دوابەدوای بڕیار دان بۆ بەرپا کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێش وەختە لە بریتانیا، دوو ئەنجومەنی عەوام و ئەعیانی ئەم وڵاتە بڕیاری هەڵوەشانەوەی خۆیانیان ڕۆژی چوارشەممە 25 ڕۆژ بەرلە بەرپاکرانی هەڵبژاردنەکە ڕاگەیاند.
ئەم هەڵبژاردنە 12ی دیسامبەر بەڕێوە دەچێت.