تشرینی دووه‌م 10, 2019 16:48 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی کوردانی دانیشتووی ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە حاند سەفەرەکی ئەردوغان

ناڕازییانێک لە نێوەان کوردەکان، ئەرمەنییەکان و ئیزدییەکانی دانیشتووی ئەمریکا خۆیان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕەخنە گرانە سەبارەت بە سەفەری ئەم یحوتەی ڕەجەب تەیب ئەردوغان بۆ ئەمریکا ئامادە دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،داناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا گوتوویەتی ئەم حەوتەی ڕەجەب تەیب ئەردوغان،سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڤاشنگتۆن دیدار دەکات.

 ئەم مەسەلە بە سەرنج لە کاردانەوەی تووند وتیژانەی فەرمانبەرانی ئاسایشتی ئەردوغان  بە کۆبوونەوەی ناڕازییانی کوردی دانیشتووی ئەمریکا لە سەفەری ساڵی ٢٠١٧ـی بۆ ڤاشنگتۆن و هەروەها پەلامارەکانی بەربڵاوی تورکیا لەم دووساڵی دواییە دا بۆ سەر کوردانی سوریا،ڕەنگە ناڕەزایەتی بەربڵاوتر لە دژی ئەو لە ئەمریکا بەرپا بکات.

 نشیە هیل وابەستەی کۆنگرەی ئەمریکا باسی لە لێکدانەوەی بەڵگەکانی هاوپێوەند بە قۆڵبەست کرانی کاتی فەرمانبەرانی ئاسایشتی ئەردوغان لەمای ٢٠١٧ و شەهادەتی فەرمانبەرانی ئاسایشتی ئەمریکایی لەبارەی ئەم ڕووداوە کردووە.

بە پێی نووسراوەی، فەرمانبەرانی ئاسایش کەلەبارەی شێوەی هەڵسو کەوتی فەرمانبەرانی ئاسایشتی ئەردوغان لەگەڵ ناڕازییانی کورد لە رۆژی ١٦ـی مای ٢٠١٧ شەهادەتیان داوە لەبارەی هەڵس وکەوتی تووند وتیژانە و بەئەنقەستی فەرمانبەرانی ئاسایشتی سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ ناڕازیانی کورد باسیان کردووە. ئەم بڵاڤۆکە وشداری داوە کەسەفەرەکەی ئەم حەوتەی عەردوغان بۆ ئەمریکا بۆ دیدار لەگەڵ ترەمپ ڕەنگە ڕووداوگەلێکی ئاوتۆ بەدی بینێت چوونکا هەر لە ئێستاوە کوردەکان، ئەرمەنییەکان و ئیزدییەکانی دانیشتووی ئەمریکا خۆیان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕازییان دژی ئەردوغان ئامادە دەکەن.

هیل لەبارەی دیداری ئەم حەوتەی ئەردوغان و ترەمپ نووسی: بە سەرنج لە ئالۆزییەکانی ڕابردوو و مەسەلەگەلێک کەلە سەر پەلاماری تورکیا بۆ سەرکوردەکانی سوریا لەمانگی ئۆکتۆبری ڕابردوو ڕووی داوە هەر وەها بە فەرمی ناسێندرانی ڕەگەز کوژی ئەرمەنییەکان لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و هەر وەها پەسەند کرانیی گەڵاڵەی بایکۆتی تورکیا، دیدارێکی هاسان نابێت.