کانونی یه‌که‌م 05, 2019 08:22 Asia/Tehran
  • هەڵوێست گرتنی سەرۆکانی ناتۆ دژ بە ڕووسیا

سەرانی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور"ناتۆ" لەنەیارەتیی ئاشکرایان لەگەڵ هەڵوێستی سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوە، ڕووسیایان بە هەڕەشەو جێی مەترسی زانی بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکانیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، سەرانی ناتۆ رۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکانی لەندەن دەرکرا، ڕایانگەیاند، کردەکانی ڕووسیا هەڕەشەیە لەدژ ئاسایشی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ.

چەند کاژێر پێشتر، "یێنس ستولتنبرگ" سکرتێری گشتیی ناتۆ، ڕووسیای بە گەورەترین دراوسێی ئەو هاوپەیمانییە سەربازیی زانیبوو و جەختی کردبوو لەسەر پێویستیی باشترکرانی پەیوەندیی ناتۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە.

سەرۆکانی ناتۆ لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی لەندەن، گەشەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی چینیشیان بە هەڵگری کێشەگەلێک زانی بۆ ئەو هاوپەیمانییە.

سەرانی ناتۆ هەروەها جەختیان کرد لەسەر وادەو بەڵێنی نێوان ئوروپاو ئەمریکای باکور ناسراو بە "ترانس ئەتلەنتیک" و ڕێککەوتنی بەرەڤانیی نێوان ئەو وڵاتانە کە بەهۆیەوە، هێرش بۆسەر وڵاتێک بەمانای هێرش بۆسەر هەموو وڵاتانی ئەندام لەقەڵەم دەدرێ.

بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەرانی ناتۆ هەوڵی داوە، بە لاوازپێشاندانی ناکۆکییەکان سەبارەت بە خەرج و بەرجەکان و پرسە ستراتژییەکانی ئەو هاوپەیمانییە، جەخت بکا لەسەر وادەو بەڵێنی ئەندامان.

دانیشتنی بیست و نۆ وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور"ناتۆ" سێ شەممەو چوارشەممە سێ و چواری دیسەمبەر لە ناوچەی واتفور هەڵکەوتوو لە گردووپەڕی باکوری رۆژاوای لەندەن بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ