کانونی دوھەم 10, 2020 15:20 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی بڕیارنامەی کەمکردنەوەی دەستەڵاتەکانی جەنگی ترەمپ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا

هەرەشەکانی شەرخوازانەی دۆناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی ئێران دوای ترۆری ناجوامێرانەی سەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی، نگەرانیی رۆژبۆ ڕۆژ زیاتری کۆنگرەی ئەمریکای بەدواوە بووە و دێمۆکراتەکانی کۆنگرە بەتەمای بەرتەسک کردنەوەی دەستەڵاتەکانیی ترەمپ لە بواری شەڕلەدژی ئێران دان.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا شەوی هەینی بڕیارنامەی کەمکردنەوەی دەستەڵاتەکانی جەنگی  دۆناڵدترەمپی پەسەند کرد.ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممە لەئەندامانی پارتی کۆماریخوازداوایکردبوو بەگەڵاڵەکە دەنگی سەلبی بدەن.ترەمپ لە توییتەک دا نووسی: هیوادارم هەموو کۆماریخوازەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەدژی بڕیارنامەی جەنگی کە نانسی پلۆسی شێت گەڵاڵەڕێژی کردووە،دەنگ بدەن.

سەرەڕای ئەم داوایە بەڵام ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرنج لە وابەستەبوونی حیزبی خۆیان بە ٢٢٤ دەنگی ئەرێ و ١٩٤ دەنگی نەیارئەم بڕیارنامەیان پەسەند کرد.ئەم بڕیارنامەیە پێویست ناکات حەتمەن بەڕێوە بچێت.بڕیارنامەیەکی ئاوتۆیش لەلایەن یەکێ لە سەناتۆرە دێمۆکراتەکانی ئەنجوومەنی پیران لەئارادابووە.

ترەمپ لەکاردانەوە بە پەسەندکرانیی بریارنامەی کەمکردنەوەی دەستەڵاتەکانی جەنگی ئەو لەئەنجوومەنی نوێنەران کە سێ نوێنەری کۆماریخوازیش دەنگی ئەرێنیان پێدابوو،ئیدعای کرد ئەم کارە ئەگەری لەقاودرانی ئیتلاعات لەبارەی وردیاتی کردەوەی سەربازی لەدژی ئێران زۆرتردەکاتەوە.

 بە سەرنج لە بەرەو ڕووبوونەوەی دێمۆکراتەکان و ترەمپ لە سەر مەسەلەگەلی جۆر بەجۆر و درێژەی پرۆسەی لێپێچینەوەی ئەو، پەسەند کرانی ئەم بڕیارنامەیە،هێمایەکی دیکەیە لەهەوڵی جیددی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پێشگرتن لەکردەوە شەڕخوازانەکانیی ترەمپ و تیمی ئاسایشتی ئەو. ترەمپ هەوڵی دیمۆکراتەکانی بۆ پەسەند کردنیی ئەم بڕیارنامەیە،پێوەندی داوە بە کردەوەی دیکەی ئەوان بۆ لێپێچینەوەی سەرک کۆمار وئیدعای کردووە دێمۆکراتەکان هەوڵ ئەدەن بۆ ترساندن و تۆقاندنی ئەو.

 

 

 

سەرپەیڤ