ئادار 24, 2020 09:32 Asia/Tehran
  • پۆمپێئۆ کابولی بە بێ راگەیاندنی دەسکەوت بەجێ هێشت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدا کۆتایی بە سەفەری یەک ڕۆژی خۆی بۆ کابۆل هێنا کە هیچ ئەنجامێک سەبارەت بە ناوبژیوانی کردنی شیمانەیی خۆی لە نێوان "ئەشرەف غەنی" و عەبدوڵلا عەبدوڵلا" ڕانەگەیەندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر لە بەیانی دووشەممە لە سەفەرێکی لە پێشەوە ڕانەگەیەندراوە گەیشتبوویە کابول، لەگەڵ "ئەشرەف غەنی" سەرۆک کۆماری ئەفغانستان و "عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا"ی خەنیمی سیاسییەکەی دیداری کرد و بە بێ ڕاگەیاندنی هیچ ئەنجام و دەسکەوتێک کابولی بەرەو دوبەی بەجێ هێشت.

ئامانجی پۆمپێئۆ لەو سەفەرە، جگە لە بەرەوپێش بردنی ڕێککەوتنی ئەمدواییە لە نێوان ئەمریکا و گرووپی تالیبان" ، ناوبژیوانی لە نێوان "غەنی" و "عەبدوڵا" بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسیی لە ئەفغانستان ڕاگەیەندرابوو.

سەفەری "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کابول لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە یەکەم کۆبوونەوەی نوێنەرانی تالیبان و دەوڵەتی ئەفغانستان بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس جێبەجێ کرا. دەوڵەتی ئەفغانستان وتوویەتی کە لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە کەم کرانەوەی توند و تیژی ، دانوستانی ڕاستەوخۆ و دامەزرانی ئا گربڕێکی هەمیشەیی باس و وتووێژ کراوە.