May 23, 2020 10:50 Asia/Tehran
  • کوژرانی 6 چەکداری داعشی لە ڕووسیا

شەش ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە باشووری ڕووسیا کوژران.

 

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لیژنەی نەتەوەیی دژە تیرۆریستی ڕووسیا ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: تیرۆریستە کوژراوەکان، هێرش بۆ سەر پۆلیس و کەسایەتییە ئاینییەکان لە داغستانیان پلان ڕێژی کردبوو کە لە  ئۆپراسیۆنی دژی تیرۆریستی لە ناوچەی خاساویورت کوژران.

پۆلیسی ئاسایش لە نزیکی گوندی گوکسۆف ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستیەیان دۆزیەوە و لە وەڵام بە داواکاری پۆلیس بۆ خۆبەدەستەوەدان، ئەوان دەستیان بە تەقە کردن کرد.

لەو پێکدادانەدا هێزێکی تایبەتی ڕووسیاش بریندار بوو.

ناوچەی قەفقاز  لە باری دزەی گرووپی تیرۆریستی داعش، بۆ دامودەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە گرینگایەتی بەرچاوی هەیە.

لە ساڵانی دواییدا دەیان تیرۆریستی داعش لە ناوچەی ناوەندیی لەوانە مسکۆ و ناوچەی قەوقازی ڕووسیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.