ئاب 12, 2017 20:40 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەک وچۆڵ وتەقەمەنی جۆربەجۆری ڕەشەکوژانی داعش لە ڕۆژئاوای موسڵ

وتەبێژی وەزاڕەتی نێوخۆی ئێراق لە دۆزرانەوەی بریکی زۆر بۆمب ، چەک ومادەی تەقەمەنی لە یەکێ لە حەشارگەکانی ترۆریستانی داعش لە گوڕستانێک لە گەڕەکی ئەلسورە لە بەشی ڕۆژئاوای موسڵ هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەئ هەواڵدەری سەدا وسیما " سەعد مەعن" وتەبێژی وەزاڕەتی ناوخۆی عێراق وتی: فەرمانبەرانی پۆلیسی فیدراڵ لەم هەڵمەتەدا چواردە بۆمب، نۆ سیستمی تەقێنەوەی کۆنترۆڵ لە ڕیگای دۆر، شەشسەد چاشی تەقێنەوەیی ،دەس گوشی موبایل وبڕیکی زۆر چەک و تەقەمەنی یان دۆزیەوە. ڕائید جودت ، فەرماندەری پۆلیسی فیراڵی عێراقیش ڕایگەیاند : فەرمانبەرانی پۆلیس دوای گەمارۆی ترۆریستەکانی داعش لەحەشارگەکەیان لە ناوچەی " حاوی ئەلکنیسە" لەبەشی باکووری ڕۆژئاوای موسڵ لەگەڵیان تێکەڵچوون کەلەم تێکەڵچوونە دا  سێ ئەندامی داعش کوژران. فەرماندەی پۆلیسی ئێراق پیداگری کرد: هێزەکانی ئەمنیەتی هەروەها کارگەیەکی دروست کرانی موشەکەکانی کاتیوشا سەربە تاقمی داعش لە ناوچەی " مەشیرفە " لەباکووری ڕۆژئاوای موسڵیان دۆزیەوە. هێزەکانی عێراقی دوای ئازادکرانی تۆکمە وتەواوی موسڵ لەژێر داگیر کاری داعش لە دەی ژوئیەی دووهەزارو حەفدە سەرقاڵی پاکتاو کردنی بەشی کۆنی ئەم شارە لە بەجێ ماوانی ئەندامانی ترۆریستی وشە ڕئامێر و چە ک وچۆڵن. سەرچاویەکی ئاگا لە پارێزگەی کەرکووکی ئێراقیش لە ئیعدامی قازیەکی داعشی بە دەس هاوبیروهزرەکانی بە هۆی جیا بوونەوە لەم تاقمە ترۆریستە لەناوچەی " ئەلعەباسی" لە حەویجە هەواڵی دا. ئەم سەرچاوەیە وتی: شەپۆلی ئیعدامەکانی نێوخۆیی داعش ، بەهۆی ناکۆکیە توندەکانی نێوان سەرکردەکانی ئەم تاقمە ترۆریستە تەشەنای سەندووە.