ئه‌یلوول 16, 2018 19:43 Asia/Tehran
  • بەسرە بوو بە یەکەم ڕاسپاردەی پەرلەمانی تازەی عێراق

ڕاگەییشتن بە گرفتەکانی بەسرە کە بەدرێژایی مانگەکانی ئەم دواییە شایەتی خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری بووە لە سەر کێشەی کەم و کوڕی و نەبوونی ئاوی خاوێنی خواردنەوە، بێکاری و پچڕانی بەردەوامی کارەبا، کەوتە ڕیزی بەرنامەکانی کاری پەرلەمانی تازەی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، دوابەدوای ھەڵبژاردنی ئەمڕۆ یەکشەممەی کۆڕی سەرۆکایەتیی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق « داگری سەرۆک و ھەردووک جێگرەکەی» موحەممەد حەلبووسی سەرۆکی تازەی پەرلەمانی عێراق بە داخوازیی کۆمەڵێک لە نوێنەران بۆ ڕاگەییشتنی دەستبەجێ بە گرفتەکانی بەسرە ڕەزامەند بوو.

حەلبووسی کە لە نوێنەرانی پارێزگای سوننەنشینی ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراقە، ڕەزامەند بوو بە داخوازیی نوێنەران بۆ بانگێشتنی سێ وەزیری تەندروستی، سەرچاوە ئاوییەکان و شارەوانییەکان بە مەبەستی ڕاگەییشتن بە گرفتەکانی بەسرە لە بواری گرفتی ئاو.

ھەروەھا سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاندووە کە بە سەرۆکایەتیی کۆڕێک بەرەو بەسرە وەڕێ دەکەوێ ھەتا لە نزیکەوە لە گرفتەکانی ئەم پارێزگایەدا لە بواری جۆربەجۆرەوە ئاگادار بێتەوە.

حەلبووسی پاشان ڕەزامەند بوو بە ڕاگەیاندنی کۆتایی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان کە لە دوانزەی خەرمانانی ڕابردووەوە دەستی پێ کراوەو ھەتا ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەر ھەڵبژاردنی کۆڕی سەرۆکایەتیی پەکی کەوتبوو، ئینجا کۆبوونەوەی دواتری پەرلەمانی خستە ٢٥ی سپتامبەر.

دوای ھەڵبژێردرانی کۆڕی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی، ئێستاکە دەبێ سەرۆک کۆماری تازە ھەڵبژێردرێت و سەرۆک کۆماری تازەش فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمان ڕاسپێرێت بۆ ناساندنی سەرۆک وەزیران و پێکھاتنی دەوڵەتێکی تازە کە جێگای دەوڵەتەکەی حەیدەر عەبادی بگرێتەوە.