ئادار 11, 2017 15:39 Asia/Tehran
  • ئیلام؛ مه‌ڵبه‌ندی نه‌ناسراو

ئیلام شارێکە لە شارە رۆژئاواییەکانی ئێران و ناوەندی پارێزگای ئیلامە. شاری ئیلام پاش شارەکانی کرماشان و سنە بە سێهەمین شاری گەورەی کوردنشینی ئێران هەژمار دەکرێت، زمانی ئاخاوتنی خەڵکی شاری ئیلام ئیلامییە.

 
تاڤگەی وەریز

ئەم تاڤگەیە لە ٥ کیلۆمەتریی باشووری ئیلام و لە ئاراستەی جادەی ئیلام بەرەو بەدرە دایە، هەڵکەوتووە. بەرزایی تاڤگەکە نێزیکەی ١٠ مەترە و لە سەر تاشەبەردێکی خەرمانەیی دا بەرەو خوارەوە هاژەی دێت.

تاڤگەی وەریز

ئەم تاڤگەیە سەرچاوەکەی لە بەرزاییەکانی کەبیر کوه، لە رۆژئاوای ئیلام دایە.

گوندی مێژوویی میرمەکان

یەکێک لە گوندە گەرمیانییەکانی پارێزگای ئیلام، میرمەکانە. میرمەکان واتە جێگە و شوێنگەی میران، ئەم گوندە بەشێک لە گوندەکانی دێستان بۆلیە.

گوندی مێژوویی میرمەکان
گوندی مێژوویی میرمەکان

شاری مێژوویی ماداکتۆ (سەیمەرە )

ماداکتۆ یەکێک لە مێژوویی‌ترین شارەکانی ئیلامە و پێشینەیەکی دوور و درێژی ھەیە.

شاری مێژوویی ماداکتۆ (سەیمەرە )

بە درێژایی مێژوو ئەم شارە چەندین جارە وێران کراوە و دووبارە ئاوەدان کراوەتەوە.

شاری مێژوویی ماداکتۆ (سەیمەرە )

مێژووی ئەم ناوچە دەگەڕێتەوە بۆ دە ھەزار ساڵ لەمەوپێش وە دۆزراوە مێژووییەکانی پشتی بەنداوی سەیمەرە و شوێنەوارگەلی نوێسەنگی ھەتاوەکوو سەردەمی قاجار ئەمە دەسەلمێنێت.

شاری مێژوویی ماداکتۆ (سەیمەرە )

شاری مێژوویی ئاودانان

ناوی شارێکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیلام.شوێنەواری کەونی ئەم شارە بریتین لە : قەڵای پشت قەڵا لە ٥ کیلۆمەتری شاری ئاودانان و قەڵای هەزاردەر لە کۆتایی شەقامی هەزاردەر.

شاری مێژوویی ئاودانان

بەپێی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسان ئەم بینا مێژووییانە هی سەردەمی ساسانین.ئاودانان گەلێک ناوچەی گەشتیاری هەیە کە سێ تاڤگەی جوانی ماهووتە، خروزان و تەختان جولیان و چەم کەوە لەوانەن. هەروەها جوانی و ڕازاوەیی ئاودانان لە جەژنی نەورۆز پتر دەردەکەوێ.

شاری مێژوویی ئاودانان

تاڵاوی چەکەر

لە رۆژئاوای شاری ئیلام ، تاڵاوی جوانی چەکەر هەڵکەوتووە. پانتاییەکەی نێزیکەی ٣ هەکتار و بەرزاییەکەی ٦٠٠ مەترە و قووڵاییەکەشی نیزیکەی دوومەتر و نیوە.

تاڵاوی چەکەر

ئەم تاڵاوە لە ناوچەیەکی گەرمیانیی دایە بەڵام ئاوەکەی دایمی و هەمیشەییە. قووڵاییەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ رێژەی باران بارین لە درێژایی ساڵ دا و سەرچاوەی ئاوەکەشی دابارینە ئاسمانییەکان و چەند کانیاوی هەڵقوڵاوە و رێژەی گەرماگەی ٢٤ پلەی سەنتی گرادە.

کێوی قەڵاقیران

کێوی قەڵاقیران له کێوەکانی پارێزگای ئیلامە. ئەم کێوە یەکێک له جوانترین و سه‌رنج ڕاکێشترین کێوەکانی ئێرانه .  کێوی قەڵاقیران ـ لە ئاراستەی جادەی ئیلام ـ کرماشان و لە 3 کیلۆمەتری شاری ئیلامەوە هەڵکەوتووە و لە دیارترین و بەرچاوترین سەیرانگاکانی پارێزگای ئیلام ئەژمار دەکرێت.

 

سەرپەیڤ