یاری بەربژاری زۆرانی ئێران و تورکیا بۆ بەدەست هێنانی پلەی سێیەمی موندیاڵی جیهانیی زۆران
هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئێران بە سەرکەوتن لەبەرانبەر قەزاقستان وەک هەڵبژاردەی دووهەمی تاقمی ئەی ، بۆ یاری ڕیزبەندیی موندیاڵی جیهانی ڕەوانەی ئابادان لە باشووری ڕۆژاوای ئێران کرا .
لە درێژەی سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی موندیاڵی جیهانیی زۆرانی فەرەنگیی کە سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو و بە ئامادەبوونی هەشت تیمی سەرکەوتووی جیهان لە ئابادان دەست پێکراوە، هەڵبژاردەی نیشتمانی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە سێیەمین و دوایین چاوپێکەوتنی لە قۆناخی تاقمی کە لەگەڵ قەزاقستان کێبەرکێی کرد بە ئەنجامی شەش بەسەر دوو سەرکەوت و گەیشتە قۆناخی ڕیزبەندی .
هەڵبژاردەی زۆرانی ئێران لە یەکەم کێبەرکێی دا بە ئەنجامی حەوت بەسەر یەک ئاڵمانی بردەوە بەڵام لە یاری دیاریکردنی بەڕێوەبەری سەرەکیی تاقمەکە لەبەرامبەر ڕوسیا دا شکستی هێنا و نەگەیشتە فیناڵ.
دوایین کێبەرکێی ئەم یاریانە لەنێوان ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت .
یاری ریزبەندی لەنێوان ئێران و تورکیا و و یاری فیناڵ لە نێوان ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوە دەچێت .