نیسان 18, 2017 20:17 Asia/Tehran
  • سەرۆکی تیمی ئۆتۆمبێل سواریی فرمول یەکی

سەرۆکی تیمی ئۆتۆمبێل سواریی فرمولی یەک " فورس ئایندیا" لە شاری لەندەن دەسگیر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم " ڤیجای مالیا" سەرۆکی تیمی فرمول یەک " فورس ئایندیا" بە تاوانی سپیی کردنەوەی پارە لەشاری لەندەن دەسگیر کرا. خاوەنی هاوبەشی تیم" فورس ئایندیا" دوابەدوای هەڵشکانی سپانسری ئەم تیمە یانی هێلی ئاسمانی " کینگر فیشر" بە هۆی قەڕزی بان وسپیی کردنەوەی پارە بە بایخی یەک ملیارد پوند دەسگیر کراو بڕیارە ڕادەستی کاربەدەستانی دادەڤانی هێند بکرێت.

مالیای شەست ویەک ساڵە لەساڵی ڕابردوو لەلایەن کاربەدەستانی دادەڤانی وڵاتی هێند کەوتووەتە ژێر ڕاوەدەنان. ئەو لە ساڵی دووهەزارو شازدە لە هێند هەڵات و تاوان گەلیکی یەک لە دوای یەک درایە پاڵی. هەفدە بانکی هێندی ئیدعایان کردووە کە سەرۆکی تیمی فرمول یەک قەرزداریانە وخوازیاری دەسگیر کرانی ناوبراوبوون.

تیمی فورس ئایندیا لەوەرزی ئێستای پێشبڕکیکانی فرمول یەک بەشدارەو هەرئێستاکە لە پلەی چوارەم دایە. شۆفیری ئەم تیمە سرخیو پرس مکزیکی و ستبان ئوکونی فەرانسین. فورس ئایندیا وەرزی پێشوو ی  بە پلەی چوارەم کۆتایی پێ دا.