سەرکەوتنی "چیا" ی کوردستان له ئەرمەنستان
گرووپی هه‌ڵپه‌ڕکێی "چیا" ی شاری سه‌قز له فستیڤاڵی مۆسیقا و سه‌مای ئه‌رمه‌نستان خه‌ڵات کران.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، گرووپی هه‌ڵپه‌ڕکێی "چیا "که له شاری سه‌قزه‌وه به‌شداریان کردبوو، له فستیڤاڵی مۆسیقا و سه‌مای ئه‌رمه‌نستان خه‌ڵات کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له فستیڤاڵی مۆسیقا و سه‌مای وڵاتی ئه‌رمه‌نستان زیاتر له ۳۰ گرووپ له سه‌رتانسه‌ری جیهانه‌وه به‌شداریان کردبوو که ئه‌م گرووپه کوردییه‌ی شاری سه‌قز له نێوانیاندا خه‌ڵات کرا.
به پێی لێدوانی لێژنه‌ی داوه‌ری ئه‌م فستیڤاڵه، سه‌مای جوان و ڕێک و پێک و سونه‌تی گرووپی چیا له‌گه‌ڵ ساز و ئاوازی ده‌هۆڵ و زوڕنا زۆربه‌ی بینه‌رانی فستیڤاڵه‌که‌ی هاوردووه‌ته سه‌ما و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه دیپلۆمی ڕێز لێنانی فستیڤاڵه‌کایان پێشکه‌ش به‌م گرووپه کوردییه کردووه.
لێژنه‌ی داوه‌ره‌کانی فستیڤاڵه‌که دوای پۆلێن به‌ندی و لێکدانه‌وه‌کان خه‌ڵاته‌کانی به‌سه‌ر گرووپه به‌شدار بووه‌کاندا دابه‌ش کرد.
ئه‌م فستیڤاڵه تاکوو ۲۵‌ی ئاڤریل درێژه‌ی ده‌بێت و ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو دوو لاوی سه‌قزی به ناوی پارسا ئه‌حمه‌د زاده و ئاڵان فاڕووقی له به‌شی مۆسیقای ناوچه‌یی فستیڤاڵه‌که کاره‌کانی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.