May 20, 2017 13:54 Asia/Tehran
  • دوو میدالیای زێڕ و زیوێک بۆ تیمی لەش جوانیی ئێران لە پێشبڕکێ ئاسیاییەکاندا

تیمی لەش جوانیی جەستەی ئێران لە یەکەم رۆژی پێشبڕکێی ئاسیایی٢٠١٧دا، دوو میدالیای زێڕ و زیوێکی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، تیمی لەش جوانیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێی پاڵەوانەتی ئاسیا لە ساڵی٢٠١٧و لە شاری ئولانباتوری مەغولستان، لە دەستەی بەرزایی١٧٤و١٧٨سەنتی متری فیزیکدا توانی دوو میدالیای زێڕ بەدەست بێنێ.

نوێنەری دیکەی ئێرانیش لە دەستەی بەرزایی١٧٠سەنتی مەتری فیزیک، میدالیایەکی زیوی بەدەست هێنا.

پێشبڕکێکانی لەش جوانیی پاڵەوانەتی ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٧ لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە بەبەشداری وەرزشوانانی بیست و پێنج وڵاتی ئاسیایی بەمیوانداریی شاری ئولانباتوری مەغولستان دەس پێ کرا.

ئەو پێشبڕکێیانە سەرلەئێوارەی ڕۆژی شەممە لە لقی بادی کلاسیک و سبەی یەکشەممە لە لەش جوانیی دا بەردەوام دەکرێ.