یه‌که‌م گۆڤاری زانستی به زمانی کوردی له مه‌هاباد بڵاکرایه‌وه
یه‌که‌م گۆڤاری زانستی به زمانی کوردی له مێژووی ڕۆژنامه‌وانیی ئێران‌دا به ناوی هۆژین بڵاوکرایه‌وه.
فارۆق ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی وه‌رزنامه‌ی زانستیی هۆژین به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: هۆژین یه‌که‌مین وه‌رزنامه‌ی زانستییه به زمانی کوردی له مێژووی ڕۆژنامه‌وانیی ئێران‌دا که له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆژنامه‌وانیی زانستی هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو کۆمه‌ڵگا بکاته به‌رده‌نگ.
ئه‌حمه‌دی زیادی کرد: وه‌رزنامه‌ی زانستی گشتیی هۆژین گۆڤارێکی ته‌واو ڕه‌نگییه به زمانی کوردی که له بواری په‌ره‌پێدانی زانست و له ژێر چاودێریی ڕێکخراوی زانستی فه‌رهه‌نگیی هۆژاندا له چاپ دراوه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا؛ ئه‌و وه‌رزنامه‌یه به‌ته‌واوه‌تی پسپۆڕی نییه به‌ڵکوو به نیازه ته‌وه‌ره زانستییه‌کان به گوێره‌ی ستانداردی ئاکادێمیکی ڕۆژنامه‌وانی بڵاو بکاته‌وه.
ئه‌حمه‌دی وتیشی: گۆڤاری هۆژین له لایه‌ن تاقمێک توێژه‌ر، مامۆستای زانکۆ، خوێندکاری ئێرانی، ئه‌ورووپی و ئه‌مریکی و ئوسترالیاییه‌وه ئیداره ده‌کرێت و له‌باری داراییشه‌وه سه‌ربه‌خۆییه‌وه و وابه‌سته‌ی هیچ لایه‌ن یان ڕێکخراوێک نییه.
ناوبراو زیادی کرد: یه‌که‌م ژماره‌ی هۆژین له وه‌رزی به‌هاردا بڵاوکرایه‌وه و ژماره‌ی دووهه‌میشی نیوه‌ی دووهه‌می مانگی پووشپه‌ڕ بڵاوده‌کرێته‌وه و له چوار پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، ئیلام، کوردستان و کرماشان بڵاوده‌بێته‌وه.
وه‌رزنامه‌ی زانستیی هۆژین به زمانی کوردی ڕێکه‌وتی 8ی خه‌رمانانی 95 به ژماره‌ی 78388 له لیژنه‌ی چاودێری به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانانی وڵات‌دا مۆڵه‌تی چالاکیی وه‌رگرت.